پرده‌كه‌ى حافیز پیر بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ندان جاره پرده به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى “حافیز” پلێته‌كانى ده‌شكێن و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆ له نێوان سۆران – چۆمان دروست ده‌كات، چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى سۆرانیش به‌رده‌وام چاوێكیان له‌سه‌ریه‌تى، بۆئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى وه‌ستانێكی درێژخایه‌نى هاتوچۆ.
به پێی ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاككردنى رێگاوبانى سۆران، لە سنووری پارێزگاری هەولێردا 50 دانه پرد هەن، كه 84٪ يان دەکەونە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران و ژماره‌یان 42 پرده.
زۆرینه‌ى پرده‌كانى سۆران ته‌مه‌نیان زیاتر له 70 ساڵه به پرده‌كه‌ى “حافیز”یشه‌وه، زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگاى ستراتیژىی هامڵتۆن، كه له ساڵى بیسته‌كانه‌وه دروستكراوه و هه‌ولێر به حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رێگاوبانى ئیدارەی سۆران، له دوێنێوه پرده‌كه‌ى حافیز چه‌ند پلێتێكی شكاوه، خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین.
ته‌نیا له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا سێ جارى دیکە ئه‌و پرده كێشه‌ى تێكه‌وتووه و به هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یەکی كاتى هاتوچۆى وه‌ستاندووه.
رۆژانى 8.3.2023 و 19.3.2023 و 7.4.2023 به هۆكارى جیاواز پردى حافیز كێشه و گرفتى تێكه‌وتووه.
بە پێی زانیارییه‌كانى 964 پرده ئاسنینه‌كانى سنوورى سۆران جگه له پرده‌كه‌ى “حافیز” زۆرجاران پرده‌كانى بنكێلان، زه‌نا، قه‌لێتان، كاولۆكان و مێرگه‌سوور و باڵه‌كیانیش كێشه‌یان تێده‌كه‌وێت و به شێوه‌ی به‌رده‌وام چاكده‌كرێنه‌وه.