پسوڵەی سزاکانتان ببەن بۆ پارێزەر

پارێزه‌رانی خۆبه‌خش دژی كامێرای پۆینت توو پۆینت ده‌وه‌ستنه‌وه‌

964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی

رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ سلێمانی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابین كردووه‌، كه‌ تووشی سزای كامێرای پۆینت توو پۆینت ده‌بن.

پارێزه‌رێكی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ 964 ده‌ڵێت، دانانی كامێرای پۆێنت توو پۆینت به‌ ته‌واوی نایاساییه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌رگری لێ بكات.

ئه‌وان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئەگەر لە کامێرای پۆێنت توو پۆێنت سزادران، پسوڵەی سزاکەیان بۆ ببەن، بۆ ئه‌وه‌ی سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیای جێبەجێکاری سیستمه‌كه‌ تۆمار بکەن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا