رێكخراوێكی ژینگه‌یی كتێبی “منداڵ و ژینگه” دابه‌ش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، كتێبێكی تایبه‌ت به منداڵ و ژینگه‌ى چاپكردووه و دابه‌شى سه‌ر منداڵانى كرد.
چواره‌مین ساڵه ئه‌م رێکخراوه، كتێبه‌كه دابه‌شی سه‌ر منداڵان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵكو بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دۆستی ژینگە و منداڵان، د. تەها رەسوڵ، لە دوو شوێنی جیاوازدا، ئه‌م چالاكییه‌ى ئه‌نجامداوه.
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، شەوی 1.6.2023 لە شاری یاریی شەهیدان، به هاوکارى هەردوو خانەی شۆڕش و چەمچەماڵ بۆ رۆشنبیریی مناڵان، ئاهەنگێکیان بۆ مندڵان سازكرد و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى كتێبه‌كه، گوڵى سروشتیشیان له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به منداڵان دا.
رۆژی 2.6.2023، لە شاری کەرکوک، لە کتێبخانەی کارێز له ئاهەنگێکدا منداڵەكانیان به پێدانى كتێبه‌کە دڵخۆش كرد.