به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى مێرگه‌سوور له‌ناو هۆڵێكی ئاماده‌كراوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان... وێنه: په‌روه‌رده‌ى مێرگهسووۆ
117 هه‌زار و 364 قوتابی به‌شدارن
ئه‌مڕۆ پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌چنه ناو تاقیكردنه‌وه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ شەممە 3.6.2023 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ده‌ستپێده‌كات و 117 هه‌زار و 364 قوتابی مافى به‌شداریكردنیان له‌و تاقیكردنه‌وانه هه‌یه.
تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی هه‌ر سێ به‌شی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له په‌ڕه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژمارەی ئەو قوتابیانه‌ى مافی بەشداربوونیان هەیە بریتین له 75 هه‌زار و 239 قوتابی له‌به‌شی زانستى و 39 هه‌زار و 113 قوتابی له‌به‌شی وێژەیی و سێ هه‌زار و 12 قوتابیش له‌به‌شی پیشه‌یی.
وه‌زیری په‌روه‌رده به پێویستى ده‌زانێت كه لە ماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکرێت.
ده‌شڵێت، پێویستە تەواوی رێکارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.