لە رووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا و سێی تریش بریندار بوون

964+

كاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون کە هەر چواریان سەرنشینی پیکابێک بوون.

رووداوەکە کاتژمێر 11:30 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 1.6.2023 روویداوە لە نزیک گوندی چیمەن لە پارێزگای کەرکوک.

رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تانکەرێک و پیکابێک بووە، بە قسەی هاتوچۆی کەرکوک بێت شوفێری پیکابەکە خەتابارە.

عەقید عامر نەریمان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بە چوار سەرنیشینەوە لە شوێنێکی هەڵە پێچی کردووەتەوە بۆ سایدەکەی تر، بێ روانین لە شەقامەکەی تر یەکڕاست چووەتە ناو شەقامەکە، بەهۆیەوە تانکەرێک خۆی پێدا دەکێشێت.

دەشڵێت: بەهۆی رووداوەکەوە چوار سەنشینی پیکابە پێکراون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سێ دیكەش بریندارن كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

دوای رووداوەکە، تەرمی مردووەکە و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک كران.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق