سێڤییا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ. فۆتۆ: توویتەر
سێڤییا بۆ جاری حه‌وته‌م بووه پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له یانه‌ی رۆمای ئیتالیی برده‌وه، جاری حه‌وته‌میشه سێڤییا ده‌بێته پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ.
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 31.5.2023” یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه 2022-2023 له بۆداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا و له یاریگه‌ی پوشكاش له نێوان سێڤییا و رۆما به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، گۆڵی رۆما پاولۆ دیبالا له خوله‌كی 35 و گۆڵی سێڤییا یاریزانی رۆما “جیانلوكا مانچینی” به هه‌ڵه له خۆیانی كرد.
له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیشدا یانه‌ی سێڤییا به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
سێڤییا بۆ جاری حه‌وته‌مه نازناوی یۆرۆپالیگ ده‌باته‌وه، كه خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه و تیپه‌كه حه‌وت جار گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی و هه‌موو جاره‌كانیش براوه بووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی رۆما دووه‌مجاره له خوله‌كه‌دا له یاریی كۆتاییدا ده‌دۆڕێت، كه جاری پێشوو له 1991 له “ڤێرژنی كۆنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا” له یاریی كۆتایی به ئینته‌رمیلان دۆڕا.
هاوكات بۆ یه‌كه‌مجاره خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی، كه راهێنه‌ری رۆمایه، وه‌ك راهێنه‌ر له یاریی كۆتاییدا بدۆڕێت، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بێنفیكا، پۆرتۆ، ئینته‌رمیلان و مانچێسته‌ر یونایتد له یاریی كۆتایی خوله‌كانی ئه‌وروپا نه‌دۆڕاوه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ رۆماش وه‌رزی رابردوو نازناوی كۆنفرانس لیگی برده‌وه.