سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەی دەربەندیخان دەستیان لە کار کێشایەوە

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

دوای چوار ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی یانەی وەرزشیی دەربەندیخان ، جەمال عەلی مینا ئەمڕۆ چوارشەمە دەستلەکا کێشانەوەی پێشکەش کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی یانەی دەربەندیخان بۆ تۆڕی 964 وتی، سەرۆکی یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و دەڵێت توانای نەماوە و دەیەوێت پشوویەک بداتە و کەسێکیتر بێتە جێگەکەی”

بە پێی زانیاریەکانی تۆڕی 964، جگە لە سەرۆکی یانەکە، سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی دەربەندیخان دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە، کە ژمارەیان شەش کەسە.

شەھاب ئەحمەد جێگری سەرۆکی یانەی دەربەندیخان بە وەکالەت، بە تۆڕی 964ى وت،”دەستلەکارکێشانەوەکەمان ھیچ ھۆکارێکی تایبەتی نییە، ماوەی چوار ساڵە لێپرسراوی دارایی یانەکەم و شەش مانگە بە وەکالەت جێگیری سەرۆکی یانەکەم”.

دەشڵێت، ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان تەنیا ماندووبوونە، بۆیە دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا