قوتابخانەیەک لە هەرێمی کوردستان-وێنە: 964+
تەنیا 10 قوتابخانە ماونەتەوە
لە گەرمیان.. حەوت قوتابخانەی سێ دەوامی دەکرێنە دوو دەوامی
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لەنێو هەر قوتابخانەیەکی حکومیی هەرێمی کوردستان، بەپێی پێویستی نزیکەی 127 پۆلی نوێی خوێندن دروستدەکرێن، بەمە ژمارەی ئەو قوتابخانانەی سێ دەوامیان هەیە، کەمدەکرێتەوە بۆ 10 قوتابخانە.
رۆژی پێنج شەممە، لە رێککەوتی 1.6.2023 وەزارەتی پەروەردە دەست بە دروستکردنی ئەو پۆلە نوێیانە دەکات بەگوێرەی ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵدەدەن پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دروستکردنی ئەو پۆلانە تەواو ببێت.
زۆرترین قوتابخانەی سێ دەوامی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەن، بۆیە زۆربەی پۆلەکان لەوێ دروستدەکرێن و دواتر لە پارێزگای دهۆک و ئینجا پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکە.
“بەشێکی زۆر سێ دەوامی لە گەرمیان بووە، بۆیە زۆربەی تەرکیزەکەمان لەسەر گەرمیانە، پاشان بۆ شوێنەکانی دیکە بەپێی پێویستی”، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم وای وت.
لە ئێستادا 403 ناوەندی خوێندن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەن، بەهۆی زۆریی ژمارەی خوێندکارانەوە نزیکەی 17 خوێندنگایان سێ دەوامیان تێدا دەکرێت و 50 ناوەندی دیکەی خوێندن پێویستە بۆ گەرمیان بۆ ئەوەی پێویستییەکانی پەروەردەی گەرمیان پڕبکەنەوە.