ساغکردنەوە
هیچ گەڕەكێكی زاخۆ كێشەی ئاوی نییە
+964
شڤان عەبدوڵا
هیچ گەڕەكێكی زاخۆ كێشەی ئاوی نییە و هاوڵاتیانیش دەڵێن دوو رۆژ بێ ئاوبوون و بەڵام كێشەكە چارەسەركراوە.
لە چەند پەیج و میدیایەك هەواڵێك بڵاو بوەتەوە كە گەڕەكێك لە زاخۆ ماوەی 16رۆژە بێئاواوە بەپێی بەدواداچونێكی 964هیچ گەڕەكێكی ئەو شارە كێشەی ئاوی نییە.
گەڕەكی مەهەندیك یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی زاخۆ، بەماوەی رابردوودا بەهۆی چاككردنی گەڕەكەكەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاوی چەند ماڵێك بڕدا و دواتر چاككرایەوە.
ماهر ئەحمەد ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی گەڕەكەكە بە تۆڕی964ی وت، پێشتر رامانگەیاندبوو كە سێ رۆژ ئاو لەگەڕەكەكە نابێت دواتر چاككرایەوە و ئەو دەنگۆیانەش دورن لە راستی كە گەڕەكەكە 15رۆژە ئاویان نییە.
شڤان عەبدوڵا،پەیامنێری 964 سەردانی گەڕەكەكەی كرد، لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەكەكە قسەیكردووە و دەڵێن، بەهیچ شێوەیەك شتی وانییە و تەنها سێ رۆژ ئاویان نەبووە.
گەڕەكی مەهەندیك دەكەوێتە ناوجەرگەی زاخۆ و بەیەكێك لە گەڕەكە جەنجاڵەكانی ئەو شارە دادەنرێت نزیكەی 300 ماڵی تێدایە و دەكەوێتە نزیك ئەكادیمای پێگەیاندنی سەربازی لە زاخۆ.