هەولێر.. ئاگرەکەی کەناڵی رۆژ کۆنتڕۆڵکرا
964+
دیسکی کوردی
کاتژمێر 8:10ـی ئەم بەیانییە، کەناڵێکی لۆکاڵ لە هەولێر ئاگری گرت.
کەناڵی لۆکاڵی رۆژ کە ئۆفیسەکەی دەکەوێتە شەقامی 100 مەتری نزیک مزگەوتی خەدیجە کوبرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە و خاوەنی کەناڵەکەش دەڵێت: کارمەندی ئێشگری لێ بووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
زیاتر دەشڵێت: دوو ستۆدیۆیان سووتاوە کە یەکێکیان ستۆدیۆی دەنگی و ئەوەی دیکەش ستۆدیۆی رەنگی بووە.
بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، تیمی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە.
کەناڵی رۆژ، کەناڵێکی لۆکاڵییە و گرنگی بە بابەتی کۆمەڵایەتی و ئایینی دەدات.