وەرگەڕانی بارهەڵگرێک شەقامی نێوان بەردەڕەش و رۆڤیای سپی کرد

964+
زەید کۆچەر- بەردەڕەش

بارهەڵگرێک کە ئاردی سفری بارکردبوو، لەسەر رێگای نێوان بەردەڕەش – رۆڤیا وەرگەڕا و رژانی ئاردەکە شەقامەکەی سپی کردووە.

شایەتحاڵەکانی شوێنی رووداوەکە دەڵێن، بەهۆی شکانی بارهەڵگرەکە بووە کۆنتڕۆڵ لەدەستی شۆفێرەکە نەماوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە نیوەی ئەو ئاردەی باریکردبوو رژاوە.

شۆفێری بارهەڵگرەکە ناوی فارس قادرە، خەڵکی گوندی حەسەنییەی سەر بە ناحیەی رۆڤیایە.

سەرچاوە تەندروستییەکان دەڵێن، شۆفێرەکە بریندارە و برینەکەی قورس نییە و لە نەخۆشخانەی ئاکرێ چارەسەر وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی