ئیمباپێ خۆی یه‌كلاكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كیلیان ئێمباپێ له ئێستاوه خۆی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
ئێمباپێ كه به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا دیاریی كرا، به تۆڕی RMCی فه‌ڕه‌نسی راگه‌یاند، دڵخۆشه له پاریس و ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئێمباپێ وه‌رزی رابردوو ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، میدیاكانیش له رۆژانی رابردوو باسی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌یان كرد، كه ئه‌م هاوینه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بدات، به‌ڵام یاریزانه‌كه هه‌ر زوو خۆی یه‌كلاكرده‌وه.