نزیكەی 12 هەزار نەمام بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەڕێوبەرایەتی باخداری دهۆك ئەمساڵ نزیكەی 12 هەزار نەمامی میوە و گوڵ بەسەر جوتیاران و خەڵك بەخۆڕای دابەشكردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پلانیان هەیە ساڵی داهاتوو ئەو 12 هەزار نەمامە بكەن بە 100 هەزار نەمامی میوە و داری بەرداری دیكە و گوڵ.
دکتور ئەمجەد عوبێد، بەڕێوەبەری باخداری دهۆک بە 964ی وت، پڕۆژەی بەرهەمهێنانی داری میوە و نەمامی گوڵی سروشتی هەموو ساڵێک بەردەوامە، ساڵی وەها هەبووە، 300 هەزار نەمام دابەشكراوە.
“نەمامەکان بە نرخێکی هەرزان دەدرێت بە جوتیاران، بەروارد بە نرخی بازار رێژەی 50% بۆ 75% هەرزانترە، ئەو کەسەی نەمامی پێددەدرێت مەرجە جوتیار بێت و مەبەستیش لە وەرگرتنی نەمامەکان بۆ بازرگانی نەبێت”. ئەمجەد عوبێد وادەڵێت، باس لەوەشدەکات کە نەمامەكان تەندروستن و لە ژینگەیەكی باشدا و لەژێر چاودێری وردا پەروەردە كراون و 10 جۆر میوەی جیاواز و دەیان جۆر گوڵ و نەمامی دیكەن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق