سێشەممە حاجیان گەشتی حەج دەکەن

964+

فەرمان سادق

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 30.5.2023 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا حاجیانی عێراقی یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی محەمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە ئەنجامدەدەن.

حاجیانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، هەولێر، بەسرە، کەرکوک، سلێمانی، رۆژانە پێنج گەشت دەکەن، هەروەها بەشێکیشیان لە رێگەی 671 پاسی گەشتیاری گەشتەکە ئەنجامدەدەن.

بە قسەی حەبدولحەکیم نەسرەت، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خزمەتگوزاری لە دەستەی حەج و عومرەی عێراق بێت، ئەمساڵ 37 هەزار کەس لە عێراق گەشتی حەج ئەنجامدەدەن کە سەرووی 4200 حاجی لە کوردستانەوە دەچن.

تێچووی حەجی ئەمساڵ بە رێگای وشکانی 3800 دۆلار و بە فڕۆکەش 4500 دۆلارە.