شۆخان نورەدین گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی نوێدەکاتەوە
964+
هێژا خەسرەو – هەولێر
شۆخان نوره‌دین كچه یاریزانی كورد ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعوودی رێككه‌وتووه گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێبكه‌نه‌وه.
شۆخان نورەدین لە وەرزی رابردوودا بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد و بووە گۆڵکاری خولەکە، بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ کارگێڕیی یانەکەی قسەی کردووە و هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون گۆڵکارە کوردەکە بۆ ماوه‌ی سێ وەرزی دیکە لەگەڵ كچانی هیلال بەردەوام بێت.
شۆخان بە تۆڕی 964ی وت: “كەشوهەوای سعوودیە زۆر گونجاوە و ئاسوودەم لەو وڵاتەدا، مامەڵەیەکی زۆر باشم لەگەڵدا دەکه‌ن”.
وەرزی رابردوو شۆخان 41 گۆڵی تۆمارکرد و بەبێ رکابەر بووە گۆڵکاری خولی سعوودیە، کارگێڕیی یانەکە کاری یەکەمیان نوێکردنەوەی گرێبەستی شۆخان بووە و دەیانەوێت بۆ وەرزی نوێ دەست بەسەر هەموو نازناوەکاندا بگرن.
بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەش چەند یانەیەک لە رکابەریدابوون بۆ گواستنەوەی ، لە سەرووی هەموویانەوە یانەی نەسڕی سعوودی، بەڵام ئەو یاریزانە مانەوەی له هیلال پێ باشتر بوو.
شۆخان ده‌ڵێت، هۆکاری مانه‌وه‌ی له هیلال ئەوەیە، هیچ کێشەیەک لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیدا نەبووە و کارگێڕیی یانه‌كه‌ش زۆر بە باشی و بە رێزەوە مامەڵه‌یان لەگەڵدا کردووه.
شۆخان به‌هۆی یاریكردنی له سعوودیه، فەریزەیەکی عەمرەی به‌جێگه‌یاندووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئەم كاره‌ی بە ئاسانکاریی کارگێڕیی یانەکەی بووە.
لە خولی تۆپی پێی كچانی سعوودیەدا، هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه تەنیا یەک یاریزانی پیشەگەر بباته ریزه‌كانییه‌وه، لە گرێبەستی شۆخانیشدا وا هاتووە، ئەو یاریزانە پیشەگەرەی یاریی بۆ هیلال دەکات، تەنیا شۆخان ده‌بێت.
لە وەرزی نوێی تۆپی پێی كچانی سعوودیه، کە یارییەکانی لە سەرەتای مانگی ته‌مووزی داهاتوودا دەستپێدەکەن، شۆخان نورەدین به‌شداری له یارییەکانی خولی سعوودی، جامی شای سعوودیە و جامی سوپەری ئه‌و وڵاته ده‌كات.
شۆخان نورده‌ین خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و جگه له یانه‌ی هیلال، بۆ یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر و زه‌وڕا یاریی كردووه، هه‌روه‌ها یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا