قیستى دووه‌مى خوێندنیان نه‌دابوو
رێگه نه‌درا 10 خوێندکاره‌كه‌ى سەیدسادق بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن
964+
محەمەد عومەر – سەیدسادق
10 خوێندکاری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق بە هۆی درەنگ دانەوەی قیستی دووەمی خوێندنیان، کەوتنە خولی دووەم.
ئەمرۆ 28.6.2023 تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزى کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق بەڕێوەچوو، بەڵام ئه‌و 10 خوێندكاره بەهۆی ئەوەی تاکو دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان کرێی خوێندنیان نه‌دابوو رێگەیان پێنەدرا بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.
ئوسامە محەمەد نوێنەری خوێندکاران بە 964ـى راگەیاند، پێش ده‌ستپێكردنى تاقیکردنەوە خوێندكاره‌كان سەردانی بەشی ژمێریاریان کردووه، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى دوو کارمەند له ژمێریارى بوون ئه‌وانیش 10 خوێندكار بوون، نه‌توانراوه كارى هه‌موویان ته‌واو بكرێت.
وتیشی “بە بیانوی ئەوەی تاقیکردنەوەکان له كاتژمێر 9:00 دەستپێدەکات خوێنكاره‌كان نه‌یانتوانى پاره‌كه بده‌ن و به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كه به‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خوێندكاره‌كان كه‌وتنه خولی دووه‌م، کە هەندێکیان ماڵیان لەشارەکانی دیکەیە.
لایخۆشییه‌وه، سەلام محەمەد راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق بە 964ـى راگەیاند “هەفتەی پێشوو چەند جارێک داوامان لە خوێندکاران کردوە کە کرێی خوێندنیان تەسلیم بکەن بەڵام ئەو 10 خوێندکارە خۆیان کەمتەرخەم بوونە.
وتیشی “دوا وادە مانگی چوار بوو بۆ دانەوەی قیستی دووەم کەچى ئه‌مڕۆكه خوێندكاره‌كان پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە هاتون”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، بە پێی رێنمایی سەرۆکایەتی زانکۆ رێگرییان له‌و خوێندكارانه كردووه، کە بەشداری تاقیکردنەوەکان نه‌کەن.
کرێی خوێندن لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق بۆ ئەمساڵ 550 هەزار دینار بووە، قیستی یەکەم بە 250 هەزار و قیستی دووەمیش 300 هەزار دینار، لە هەر خوێندکارێک وەرگیراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن