دیمه‌نى منداڵێكى داینگهى رزگارى له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى ... وێنه: گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان
پێش یاده‌كه دڵى منداڵانیان خۆشكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێشتا سێ رۆژ ماوه، رۆژی جیهانى منداڵان بێت، به‌ڵام دایەنگەی منداڵانی رزگاری، ده‌ستپێشخه‌رییان كرد و دڵى منداڵه‌كانیان خۆشكرد.
بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 28.5.2023 دایەنگەی منداڵانی رزگاری بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە ئاهەنگێگى بۆ منداڵانی دایەنگەکە ساز كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، چەند چالاکیەکی جیاواز به‌م بۆنه‌یه‌وه بەرێوەچوو لە کۆتایدا خەڵات و دیاری بەسەر منداڵانی بەشداربووی ئاهەنگەکەدا دابەشکرا.
+1