وێنه‌ى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى پیرمام كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه... وێنه: سۆسیال میدیا
ژمارە تەلەفۆنێک بۆ دۆزینەوەی دانراوە
گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى پیرمام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه گه‌نجێك له قه‌زاى پیرمام له ماڵه‌وه چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دایكیشی ده‌ڵێت، لایه‌نه پهیوهندارهكانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه ناوى هشیار محه‌مه‌د باقى، ته‌مه‌ن 32 ساڵه، خێزانداره و خاوه‌نى سێ منداڵه.
حه‌لیمه، دایكى کوڕەکە به 964ـى وت “له دوێنێوه دواجار لاى به‌نزینخانه‌ى ناو بازاڕ بینراوه و ئیدی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
وتیشی، “لایه‌نى ده‌روونى كوڕه‌كه‌م جێگیر نییه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره ون ده‌بێت”.
جگه له پۆلیسی قه‌زاى پیرمام، دایكى ده‌ڵێت، “پۆلیسی هه‌ولێر و پیرزینیشمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
داواكاریشه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌و ژماره مۆبایله‌وه بكه‌ن:
07507280518