گردبوونەوەی کاسبکارانی دەربەندیخان- وێنە تایبەت بە 964
بەشێك لە كاسپكارانی دەربەندیخان گردبوونەوە
+964
میلاد جەلال_گەرمیان
بەشێک لە کاسبکاران لە بەردەم قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان گردبوونەتەوە، لەلایەن قایمقامیەتی قەزاکەوە پێیان وتراوە نابێت لەناو بازاڕ کاربکەن.
ئەو کاسبکارانە ژمارەیان نزیکەی 20 کەس دەبێت، بە ئۆتۆمبێل کاری بەقاڵی دەکەن.
ئەحمەد محەمەد، یەکێکە لەو کاسبکارانە بە تۆڕی 964ى وت، “چەند ئۆتۆمبێلێکیان دەستی بەسەرداگیراوە و پێیان دەڵێن سیمای شار تێک دەدەن و لە ناو بازاڕ مەوەستن و لە دەرەوەی شار کار بکەن”
داواکاری ئەو کاسبکارانە ئەوەیە لە شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ رێگەیان پێبدرێت بوەستن و کار بکەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد