كشتو‌كاڵى مه‌خمور گازوایل ده‌داته جوتیاران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لقى كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور، ئاگادارى جووتیاران ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى گازوایل.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه، وه‌رگرتنى گازوایل ئه‌و جووتیارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ڕاسه و ئامێری تایبه‌تى دروێنه‌یان هه‌یه.
بۆ هه‌ر دۆنمێك دروێنه، بڕى چوار لیتر گازوایل به نرخى 420 دینار بۆ هه‌ر لیترێك وه‌رده‌گیرێت.
كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور داوا له جوتیاران ده‌كات، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى نووسراوى گازوایل و ده‌شڵێت “كۆپی ناسنامەی شارستانی له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن”.
به‌قسه‌ى لقى كشتو‌كاڵى مه‌خمور ئه‌و وێستگانه‌ی گازوایلیان لێ دابه‌ش ده‌كرێت بریتین له مه‌خمور، قەرچووغ ، عقیق.