گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا دەستیپێكرد
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ لە توركیا گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەڕێوەدەچێت و لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا پێنجی ئێوارە دەرگای سندوقەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا كراوە دەبن.
لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدارئۆغلو نەیانتوانی رێژەی پێویست بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكە بەدەستبهێنن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی توركیا و باكووری كوردستان، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەستیپێكرد و بە پێی زۆربەی راپرسیەكانیش بێت كەمال كلیچدارئۆغلو زۆربەی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش دوێنێ ئێوارێ وتی، یەكشەممە دەیبەینەوە.
لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیادا، پێویستە كاندیدەكە 50+1٪ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، لە ئەگەری نەگەیشتنی دەنگی هیچکام لە كاندیدەكان، هەڵبژاردن دەچێتە گەڕی دووەم و مەرجە لە ماوەی 15 رۆژدا هەڵبژاردنەکە بکرێت و بەربەستی ٪50+1 نامێنێت.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52٪ی دەنگەکان، کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88٪ی دەنگەکان بەدەستهێنا.