"ئه‌وه‌ى هه‌بێ وه‌ریده‌گرین"
عێراق گه‌نمى زیاتر له جوتیارانى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕى كه ئه‌گه‌ر گه‌نمى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پشكه‌ى بۆى دانراوه، وه‌ریده‌گرن.
حەیدەر نورى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق رایگه‌یاند، رێژەی وەرگرتنی گەنم دیاریکراوە کە 375 هەزار تۆنە بۆ ئەم وەرزە، به‌ڵام وتی “ئەگەر زیاتریش هەبوو، ئەوا بێگومان زیادی دەکەین بۆ ئەوەی هەموو بڕە گەنمەکان وەربگرین، هەموو ئەو گەنمەی جووتیارانی هەرێم هەیانە وەریدەگرین، کە هەر تەنێک بەرامبەرە بە 850 هەزار دینار”.
روونیكرده‌وه، هەر بڕە دانەوێڵەیەک هەبێت وەریدەگرن و نایانەوێت گەنم لە دەرەوە هاوردی عێراق بکرێت.
ئه‌و قسانه‌ى بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 27.5.2023 له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یه‌ندرا، كه له‌گه‌ڵ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامی دابوو.