وەزارەتی کشتوکاڵ: سەربڕینی ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵان قەدەغەیە
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەو رێکارانەی زیادکردووە کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاویکردبوونەوە.
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ شەش رێکاری راگەیاندبوو، بەڵام بەپێی ئەو ئاگاداریە بێت کە بڵاوکراوەتەوە، چوار رێکاری دیکە زیادکراوە.
تای خوێبەربوون، جۆرێک نەخۆشییی ڤایرۆسییە، بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە رێگەی مێشوولەوە کە هەڵگری ئەو جۆرە نەخۆشییەیە لە ئاژەڵی توشبوو بە نەخۆشیەکە بە چەند رێگەیەک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
بەپێی رێکارە زیادکراوەکان، وەزارەتی کشتوکاڵ هێنانی پێستە و بەروبوومی ئاژەڵی لەو ناوچانەی کە نەخۆشی تای خوێبەربوونی لێ بڵاوبووەتەوە قەدەغە دەکات، هاوکات هەموو ئەو شوێنانە دادەخرێن کە لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێت.
ئەمانە 10 رێکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵن:
یەکەم: جه‌ختكردنه‌وه لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له رێگاكان و كۆڵانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.
دووەم: داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
سێیەم: پێویسته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه فه‌رمیه‌كان بێت و گۆشت به مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازار وە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆرنەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
چوارەم: توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه پشكنینی دوای سه‌ربرین به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌م هاتوو.
پێنجەم: گرتنه‌به‌رو ره‌چاوكردنی گشت رێكکاره خۆپارێزیه‌كان له‌سه‌ربڕخانه‌كان له پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ستكێش …هتد . هه‌روه‌ها، پاك و خاوێن راگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه رشاندنیان به ده‌رمانى تایبه‌ت.
شەشەم: قەدەغەكردنی هاتووچۆ و گواستنەوەی ئاژەڵی مانگا، مه‌ر و بزن بۆ ناوەوە و دەرەوی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كە نەخۆشیەكەی تیایدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
حەوتەم: قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پێستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
هەشتەم: جەختكردنەوە لە رێگریكردنی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به به‌بێ مۆله‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنوره‌كانی ده‌ره‌وه، وه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیواندارەكان.
نۆیەم: كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كان پشكنینی وورد ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
دەیەم: وه‌زاره‌تمان رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم .