له رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
964+
ئاكام غه‌فور و شۆڕش عه‌بدولستار
له رووداوێكی هاتوچۆدا له نزیك گوندی قهراتهجنی ناوچه‌ی زراره‌تی، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا .
رووداوه‌كه دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە له گوندی قەراتەجنی دەڤەری زرارەتی بووه، كه پیکابێک وەرگەڕاوە، پێنج کەس گیانی لە دەست داوە .
به پێی زانیارییه‌كانی 964، ئه‌وا كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، ئەندامی یەک خێزانن، كه به ره‌گه‌ز عەرەبن و چەند سالێکە لەو ناوچه‌یه نیشتەجێن و كاری ئاژەلداری ده‌كه‌ن.
له دوای رووداوه‌كه‌ش ئەوانەی گیانیشیان لە دەست داوە رەوانەی پزیشکی دادیی هەولێر کراون.
حاكم شێروان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر بە 964ی وت، ئه‌و هاوڵاتیانه خۆیان له گوندی ره‌زگه داده‌نیشن، به‌ڵام له رێگه‌ی قهراتهجن دووچاری رووداوه‌كه بوونه و پێنج كه‌س بوونه و هه‌موویان گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بریندار له رووداوه‌كه‌دا نییه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی پیكابه‌كه گیانیان سپاردووه.
به‌دره‌دین شه‌مسه‌دین، كه هاوڵاتییه‌كی گوندی قهراتهجنه، زانیارییه‌كانی بۆ تۆڕی 964 پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، خۆیان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كانیشیان بینیوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا