مێسی: بارسێلۆنا په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردووم
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كرد، تا ئێستا هیچ ئۆفه‌رێكی له یانه‌ی بارسێلۆنا پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، مێسی دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێ یاریزانه‌كانی له بارسێلۆنا، بۆسكێتس، سێرجی رۆبێرتۆ و خۆردی ئالبا هه‌بووه له پاریس، له‌وێ بۆ ئه‌وانی باس كردووه ئیداره‌ی بارسێلۆنا تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێوه نه‌كردووه و هیچ ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه باس گه‌رموگوڕ له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێسی بۆ یانه‌كه.