به چوار یاریزانی كورده‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا به‌شداره
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق بەشداری پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا دەکات و دوو یاریزانی كورد له تیپه‌كه‌ن.
لە تارانی پایتەختی ئێران، رکابەرییەکانی شەتڕەنجی رۆژئاوای ئاسیا بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان دەستیپێکرد، لە پێکهاتەی کوڕاندا هەڵبژاردەی عێراق، كه به‌شداری كردووه، دوو یاریزانی کوردی لەخۆگرتووه، ئەوانیش ئاریان عەلی ئیحسان لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و حوسێن عەلی لە شاری هەولێر، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی کچانیش دوو کچە یاریزانی کورد بوونیان هەیە کە پێک دێن لە سارا مەسعود و پەروا پشتیوان لە شاری هەولێر.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی 964 ئەسعەد ئیسماعیل ئەندامی فیدراسیۆنی شه‌تڕه‌نجی عێراق وتی، له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا هەڵبژاردەی عێراق بە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بە پێکهاتەی بەهێزەوە بەشدارییان کردووە و چاوەڕێی ئەنجامی باشیان لێ دەکرێت.
ئەو ئەندامەی فیدراسیۆنی عێراق وتیشی، هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەم پاڵەوانیه‌تییە بە 41 یاریزان رکابەری دەکەن و چاوەرێ دەکرێت ململانێکان بەهێز بن.
پاڵەوانیه‌تیی شەتڕەنجی رۆژئاوای ئاسیا، بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی عێراق، ئێران، عومان، لوبنان، سوریا و قەتەر بۆ ئاستی کوڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها 22 کچه یاریزانیش نوێنەرایەتیی هەڵبژاردەکانی ئێران، عێراق، کوێت، عومان و سوریا دەکەن.
پاڵەوانیه‌تییەکە لە رۆژانی 23 تا 30 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا