گورگەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکران

964+
هاوبەش ئەبوبەکر

لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، گروپێکی پێنج کەسی دەستگیرکران کە ناویان لە خۆیان ناوە “گورگەکان”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ئەندامانی گروپەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراون و سەرجەمیان وێنەی گورگ لەسەر سنگیان کێشراوە.

“تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ”، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.