پلاسخارت بۆ لایەنەکان: زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و دەست لە “ململانێی بێزارکەر” ھەڵبگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا لە تویتەر، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت، “بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عیراق، بێزارکەرە”.
دەشڵێت، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە.
پلاسخارت لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، “ھەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە”.
رۆژی 18.11.2023 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک رۆژی ههڵبژاردنی پهرلهمان دەستنیشانکراوە.