بارسێلۆنا ئه‌لبای به‌ڕێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ فه‌رمی رۆیشتنی خۆردی ئالبای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ راگه‌یاند.

یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئالبا پێش ساڵێك له‌ كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت.

بارسا له‌ یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر مایۆركا، رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی بۆ ئالبا رێكده‌خات، كه‌ 11 وه‌رزه‌ بۆ تیپه‌كه‌ یاریی ده‌كات و 458 یاری كردووه‌ و 11 گۆڵی تۆمار كردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌یان نازناوی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌وانه‌ شه‌ش نازناوی لالیگای ئیسپانیا.

گ
به‌ پێی زانیارییه‌كانی میدیای ئیسپانیا، ئالبا له‌ ئێستاوه‌ چه‌ند ئۆفه‌رێكی له‌ خوله‌كانی ئیتالیا و سعوودیه‌ بۆ هاتووه‌.