نه‌یانهێشت 1000 ماڵه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ بێئاوبن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ فەرمانگەكه‌یان له‌ قەڵادزێ، بۆریه‌كى شكاوی ئاویان چاككرده‌وه‌، كه‌ هاوڵاتیانى دوو گه‌ڕه‌ك سوودیان لێ ده‌بينی.

ئه‌مڕۆ 24.5.2023 بەشی چاکسازیی فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌ڵادزێ، كارى چاککردنەوەیان له‌سه‌ر ئه‌و بۆریه‌ شكاوه‌ى ئه‌مڕۆ كرد، كه‌ ئاوى سه‌ره‌كىی هه‌ردوو گەڕەکی ئاشتی و فەرمانبەران دابین ده‌كرد، كه‌ نزیكه‌ى 1000 ماڵن.

بۆڕیه‌ شكاوه‌كه‌ به‌ بۆرى هه‌شت ئینجی دیکتایڵی ناسراوه‌ و له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى خاسه‌وه‌ لەسەر شەقامی 60 مەتری ئاو ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كەى قه‌ڵادزێ.