کەشوهەوا و دەرمان زیانەکەی کەم کردووەتەوە
سن گەنمی جوتیارانی هەڵەبجەی تەنیوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سن گەنمی جووتیارانی هەڵەبجەی تەنیوە، کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، کەشوهەوا و رشتنی دەرمانی قڕکەر زیانەکەیانی کەمتر کردووەتەوە.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 70 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، بەڵام سنێکی زۆر لێیداوە و ئێستا لە قۆناغی گەرادانانە لەسەر گوڵە گەنمەکان.
شەریف مەحمود، لێپرسراوی بەشی پاراستنی خۆراک لە کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، خۆشبەختانە ساردیی کەشوهەوا و رشتنی دەرمان نەیهێشتووە زۆر گەراکە گەشە بکات.
وتیشی، “ئەگەر ئەو سنە بمێنێتەوە و گەراکە گەشە بکات، گەنمەکە لە پلە یەکەوە دەکاتە پلە دوو و پلە سێ و ئەوەش دواتر کێشە بۆ بەرهەمی جووتیاران و ساغکردنەوەی دروست دەکات”.