چەند کارمەندێک سەرقاڵی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبان.وێنە؛ وەزارەتی کارەبا
79%ی كارەبای كوردستان بە وزەی خاوێن بەرهەمدێت
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی کارەبای کوردستان ئامادەیی دەربڕی بۆ پێدانی مۆڵەت بە دامەزراندنی وێستگەی بارگراویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە شارەكانی كوردستان، دەڵێت، 79%ی بە وزەی خاوێن بەرهەمدێت.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەزار و 928 مێگاوات کارەبا بە شێوازی ژینگەپارێزی بەرهەم دەهێنرێت و دەکاتە رێژەی لە 79%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
هاوکات ئامادەیی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ پێدانی مۆڵەت و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەی پیشاندا کە دەیانەوێت وێستگەی بارگراویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە شارەكانی كوردستان دابمەزرێنن.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیری کارەبا لەگەڵ تۆركیلد بیوگ، نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتییەكە لە هەولێر، ئەو زانیارییانەی بەناوی وەزیری کارەبا بڵاوکردەوە کە لەگەڵ نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق تاوتوێی کردووە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرجەم کێشەکانی نێوان هەردوولا بەرەو چارەسەربوونن و تەنیا لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بداتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.