دیمه‌نى پێشه‌وه‌ى بازاڕه‌كه‌ى زانكۆى سلێمانى.. وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆ
مریشك و هێلكه و دۆى هه‌یه
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بازاڕێكى بچووكى كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، بازاڕێكی بچووكى بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانى كردووه‌ته‌وه و ناوى لێناوه یه‌كه‌ى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانى كۆلیژى زانسته ئه‌ندازیاری و كشتوكاڵییه‌كان.
ده‌ڵێت، سه‌رجەم ئەو بەرهەمانەی لەو ناوەندە دەفرۆشرێن به شێوەیەکی سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ مادەیەکی کیمیاویی و لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی پسپۆڕ بەرهەم هاتوون، کە سوودی خۆراکی زۆریان هەیە.
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، وێنه‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێستا له‌و بازاڕه‌یدا ده‌ستده‌كه‌وێ له‌وانه‌ش مریشك و هێلكه و دۆ .
شوێنی فرۆشتنه‌كه‌ى له راگریەتی كۆلێژی زانستە ئەندازیاییە كشتوكاڵیەكانه و له رۆژانی یەکشەممە بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له‌سه‌ریه‌ك، لە کاتژمێر نۆى بەیانی تاكو یه‌كى دوای نیوەڕۆ کراوەیە.