ڤینیسیۆس جۆنیۆر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ڤینیسیۆس جۆنیۆر: ئیسپانیا وڵاتی ره‌گه‌زپه‌رستییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ڤینیسۆس جۆنیۆری هێرشبه‌ری ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ده‌ڵێت، ئیسپانیا وڵاتی ره‌گه‌زپه‌رستییه.
شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له گه‌ڕی 35ی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی ڤالێنسیا دۆڕا.
له یارییه‌كه‌دا هه‌ندێك رووداوی نه‌خوازراو روویاندا و جه‌ماوه‌ری ڤالێنسیا هوتافی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان به‌رامبه‌ر ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی به‌ڕازیلیی یانه‌ی ریال مه‌درید وت.
یاریزانه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له هانده‌ران نزیك بووه‌وه و له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی یارییه‌كه به ده‌ست به ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد، كه قسه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان پێ وتبوو.
ڤینیسیۆس، كه له یارییه‌كه‌دا كارتی سووری وه‌رگرت، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م جار نییه، ره‌گه‌زپه‌رستی شتێكی سروشتییه له خولی ئیسپانیا.
وتیشی، “ده‌سته‌ی خوله‌كه شته‌كه به سروشتی ده‌بینن، فیدراسیۆنی تۆپی پێ ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌كات و هانی ئه‌و كاره ده‌دات، زۆر به‌داخه‌وه‌م، ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه پێشتر رۆناڵدۆ، رۆناڵدینیۆ، كریستیانۆ و مێسی خاوه‌نی بوون، ئێستا ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان خاوه‌نین”.
ڤینیسیۆس ده‌ڵێت، “ئیسپانیا پێشوازی له من كرد، به‌ڵام ئێستا رازیی بووه وێنه‌ی وڵاتێكی ره‌گه‌زپه‌رست بۆ دنیای ده‌ره‌وه بنێرێت، داوای لێبوردن له ئیسپانییه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ من هاوڕا نین، به‌ڵام ئێمه ئێستا له به‌ڕازیل، ئیسپانیا وه‌ك وڵاتێكی ره‌گه‌زپه‌رست ده‌بینین”.
یارییه‌كه رووداوگه‌لی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینی و دوای به‌گژیه‌كداچوونی هه‌ندێك له یاریزانانی هه‌ردوولا، ناوبژیوانی یارییه‌كه له خوله‌كی 90+8 ڤینیسیۆسی به كارتی سوور ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی 10 خوله‌ك یارییه‌كه‌ی زیاد كرد.
کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری ریال مەدرید دوای یارییەکە بە میدیاکانی وت، هاندەران بە ڤینیسیۆسیان وتووە “مەیمون”.
ڤالێنسیا شه‌ڕی مانه‌وه له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا ده‌كات، به‌ڵام به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، ئێستا له پله‌ی 13یه بى 40 خاڵ.
هه‌رچه‌نده هێشتا 3 گه‌ڕ له خوله‌كه ماوه، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ خۆی یه‌كلاكرده‌وه.