مانچێسته‌ر سیتی بووه پاڵه‌وان و ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕیت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی 2022-2023ی خولی نایابی ئینگلته‌رای برده‌وه، پێش گه‌ڕێك له كۆتاییهاتنی خوله‌كه.
مان سینی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 37ی خوله‌كه‌دا له یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ چێڵسی یاریی ده‌كات، پێده‌چێت ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ش بگێڕێت، چونكه هه‌رچه‌نده دوو یاریی ماوه، به‌ڵام هه‌ردوو یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌كات.
تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا دوێنێ ئێواره دوای دۆڕانی یانه‌ی ئارسیناڵ به یانه‌ی نۆتێتگهام به 0-1 گۆڵ، راسته‌وخۆ بووه پاڵه‌وان، دوای ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه بووه 4 خاڵ و ئارسیناڵیش ته‌نیا یه‌ك یاریی ماوه.
بە گوێرەی تۆڕی “سکواکا” بۆ ئاماره‌كان، ئەم نازناوە “پێنجەمین خولی نایابی ئینگلیزییە” بۆ یانەی مانچێستەر سیتی، بە سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا.
هاوكات گواردیۆلا بووە دووەم راهێنەر لە مێژووی رکابەرییەکانی خوله‌كه‌دا، کە لە 3 وەرزی لەسەریەک نازناوەکە بەدەست بهێنێت، دوای سێر ئەلێکس فێرگسۆن، راهێنەری پێشووتری یانەی مانچێستەر یونایتد.
تۆڕی “سکای سپۆرت” رایگەیاند گواردیۆلا 14 وەرزی وەک راهێنەر لە 3 خولی جیاواز (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئینگلته‌را) به‌سه‌ربردووه و 11 نازناوی تێدا بەدەستهێناوە.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ:
وێستهام – لیدز یونایتد 03:30
برایتۆن – ساوسامتۆن 04:00
مانچێسته‌ر سیتی – چێڵسی 06:00.