ئاگرەکەی پێنجوێن زیانی شەش دەفتەری دا و کوژایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لەسەر رێگەی نێوان پێنجوێن بۆ دەروازەی باشماخ، سێ تانکەری نەوت ئاگریان گرت، پۆلیس دەڵێت، “خاوەنی کۆگایەک سەرقاڵی عەمبارکردنی نەوت بووە و شۆرت دروستبووە”.

ئێوارەی ئەمرۆ ھەینی، 19.5.2023 لە کاتێکدا رووداوەکە روویداوە، ھاوڵاتییەک بەناوی (س.م) سەرقاڵی كۆگاکردنی گاز بوو لەرێگەی مۆلیدەوە، رائید کاروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بە 964ی وت، “لەو کاتەدا شۆرتی کردووە بەھۆیەوە ئاگری گرتووە”.

شوێنی رووداوەکە، سەر دوو سایدە تازەکەی پێنجوێنە، تانکەر و بارھەڵگر کارتێک سوتەمەنی زیادەیان پێ بێت بەو کۆگایانەی دەفرۆشن، تا زۆر دەبێت و کۆدەبێتەوە، خاوەن کۆگاکانیش دەیفرۆشنەوە لە بازاڕدا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن دەڵێت “بەھۆی ئاگرەکەوە عەمبارێکی گەورەی سوتەمەنی و تانکییەکی بەنزین و تانکەرێکی نەوت ئاگریانگرتووە و لەگەڵ شوێنی حەوانەوەی کۆگاکە، ئەمەش جگە لە زیانی مادی ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە”.

ئاگرە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە، ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 7:40 خولەک توانراوە کۆنترۆڵبکرێت، “بەپێی خەمڵاندنی ئێمە نزیکەی شەش دەفتەر دۆلار زیان بە خاوەنی کۆگاکە کەتووە”،بەرێوەبەرەکەی پۆلیس وای وت.