دیمهنى سێ كۆڵبهر بهسهر شاخێكدا سهردهكهون... وێنه: MEImages
برینەكەی سەختە
کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان
964+
ئاسۆ وەرتی
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کورستان لە گوندی زینوێ لە کوێستانی دەستاڕی بە گولـلەی هێزەکانی سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان.
رووداوەکە بە دیاریکراوی کاتژمێر 6ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی نەخۆشخانەی چۆمان بە 964ی وت، “تیمێکی تەندروستیمان بە هانای کۆڵبەرێکی کوردی رۆژهەڵات کەوتوون، چارەسەری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداوە و دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان”.
بەپێی زانیارییەکان دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سۆران، بەڵام نازانرێت ئاستی بریندارییەکەی تا چەند مەترسیدارە.
964 دەزانێت، کۆڵبەرەکە پیاوێکی تەمەن 43 ساڵی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، ئێستا لە خۆشخانەی ئاشتی سۆران چارەسەر وەردەگرێت.