بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكان

لە سلێمانی سەنتەری رۆشنبیری کوردی – عەرەبی کرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سەرۆککۆماری عێراق، د. لەتیف رەشید لە سلێمانی “سەنتەری رۆشنبیری کوردی – عەرەبی” کردەوە و رایگەیاند، بەم سەنتەرە پەیوەندی نێوان رۆشنبیرانی کورد و عەرەب پتەو دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆککۆماری عێراق وتی، سەنتەرەکە دامەزراوەیەکی مەدەنی سەربەخۆیە و رۆشنبیران، نوسەران، هونەرمەندان، توێژەران و هزرمەندان دەتوانن دەرفەتی کاریان تێیدا دەستبکەوێت.

“دەرفەتی پێکەوەژیان و فێربوونی زمانەکان بووەتە واقعێکی پێویست و ئارەزووی ئەوەش دەکەین کە هەر کوردێک بتوانێت بە عەرەبی قسە بکات، هەروەک چۆن ئارەزوو دەکەین هەر هاوڵاتییەکی عەرەب یان نەتەوەیەکی دیکە بە کوردی قسە بکات و تێبگات”، سەرۆککۆماری عێراق وای وت.

بە وتەی د. لەتیف رەشید، “چالاکی و بەرنامە هاوبەشەکان و وەرگێڕان ئامرازێکی ناوەندەکەن بۆ کارکردن و پەرەپێدانی پێکەوەژیان و هاوئاهەنگییەکی باش لەنێوان هەموواندا”.