سبەی کەشوهەوای سەفرەیە لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوە بارانە

964+

فەرمان سادق

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بێت، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوە باران و بروسکەیە، پلەکانی گەرماش لە گەرمیان و کەرکوک نزیک دەبێتەوە لە 40 پلە و حاجی ئۆمەرانیش ساردترین شوێنە لە کوردستان.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.5.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک . هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکانی باکووری خۆرئاوای هەرێم.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.

سبەی هەینی 19.5.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت. لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووردا.
پلەکانی گەرما/ بە لەناوچە شاخاوییەکان نزیک وە لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێ (15-25 ) کم/ک، لە ناوچەکانی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێم خێرایی با چالاکتر دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لە شوێنەکانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( 4-6)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزی