مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: X
مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
یارییه‌كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا كرا و تێیدا مانچێسته‌ر سیتی به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریدی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی بێرناردۆ سێلڤا 2 گۆڵ، میلیتاو به هه‌ڵه، ئه‌لڤارێز تۆماریان كرد.
یاریی چوون، كه هه‌فته‌ی رابردوو كرا، ئه‌نجامه‌كه‌ی 1-1 گۆڵ بوو.
مان سیتی دووه‌م جاره له مێژووی خۆیدا ده‌گاته یاریی كۆتایی، له‌وێشدا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی له ئیسته‌نبۆڵ یاریی ده‌كات.