ئاسک لە دارستانی دوبز- فۆتۆ لە سۆشیال میدیاوە
راوچیەکانی گەرمیان گوێ بە وەرزی زاوزێ نادەن
964+
هونەر فارس- گەرمیان
کاتی زاوزێی ئاسکەکانە و راوچیەکانیش ئەمە بە دەرفەت دەزانن بۆ هەڵگرتنەوەی بێچووەکانیان.
سەرباری پاراستنیان لە راوکردن و زۆربوونی ژمارەیان، کەچی هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بێچووە ئاسکەکانی گەرمیان هەیە، لەلایەن راوچیەکانەوە.
ژمارەی ئەو ئاسکانەی دەکەونە سنووری گەرمیانەوە نزیکەی هەزار سەر ئاسک دەبن، 964 لەبەر پاراستنیان لەدەست راوچیەکان شوێنەکانیان ئاشکرا ناکات.
964 دەزانێت، وەرزی زاوزێی ئاسکەکان لە 10.5ـی هەموو ساڵێک دەستپێدەکات و تا نزیکی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.
رێگری و قەدەغەکردن نەبووەتە هۆی بنەبڕکردنی راوکردن، ئازاد قادر، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو بە 964ـی وت، لەم کاتەدا ئاسکەکان لە بێچووەکانیان دوورناکەونەوە و چاودێریان دەکەن، راوچیەکانیش بە فرسەتی دەزانن و بە دووربین سەیریان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کەی شیر بە بێچووەکەی دەدات، بۆ ئەوەی بێچووەکان هەڵبگرنەوە.
بەرپرسی ئەو بنکەیە وتیشی “ئێمە هەمیشە تیمەکانمان لە هەوڵی پاراستنی ئاژەڵە کێویەکاندایە و تەنیا لەم هەفتەیەدا تا ناو خاکی ئێران بەدوای چەند راوچیەکدا رۆیشتین و دوو راوچیش دەستگیرکراون کە بەدوای بێچووە ئاسکدا گەڕاون”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق