دانیشتووانی دوو گوند لهسهر كێشهی زهویوزار بەشەڕهاتوون
964+
هێڤی دێوالی-دهۆک
له ناحیهی دێرهلوك، گرژی له نێوان دانیشتووانی ههردوو گوندی گوهەرزێ و رەشاڤایی دروستبوو.
به پێی زانیارییهكانی 964 هێزی پێشمهرگه چوونهته نێوان ههردوولا بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی گرژیەکان.
سەرچاوەیەک لەو هێزەی چووەتە نێوەندگیریی دانیشتووانی ئەو دوو گوندە، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “شەڕەکەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەوی بوو، توانرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
964 زانیویەتی دانیشتووانی گوندی گوهەرزێ رێگای ناحیەی دێرەلوک بۆ قەزای ئامێدیان داختستووە، بەهۆیەوە تا ئێستاش رێگاکە بەداخراوی ماوەتەوە، بەڵام هێزێکی پێشمەرگە و پۆلیس لەو شوێنەن.
هاوڵاتیەکی دانیشتووی گوندی گوهەرزێ بۆ 964 قسەیکرد وتی “ئەو کێشەیە بۆ ساڵی شەستەکان دەگەڕێتەوە، لەسەر زەویوزارە، ئەمساڵ خەڵکی گوندی رەشاڤا ئەو زەوییەیان کردوەتە کشتوکاڵ، بەڵام دەستێکی نادیار مادەیی کیمیایی لەو زەویە رشاندووە و وشکی کردووە، بەهۆیەوە خەڵکی رەشاڤا دەڵێن ئێوە بوون، بەڵام ئێمە ئەو کارەمان نەکردووە”.
زانیاریەکان دەریدەخەن بە بڕیاری دادوەر موختاری گوندی گوهەرزێ دەستگیرکراوە، دانیشتوانی گوهەرزێ دەڵێن تا موختاری گوندەکەمان ئازاد نەکرێت رێگاکە ناکەینەوە.
ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدیە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەس دەبێت.