دوو رۆژه به‌شێكی ناحیه‌ى گوێڕ بێ كاره‌بان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به هۆى له‌كاركه‌وتنى وێستگه‌یه‌كى سه‌ره‌كیی كاره‌با، به‌شێكی خه‌ڵكی ناحیه‌ى گوێر ماوه‌ى دوو رۆژه بێ كاره‌بان، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت “خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین”.
وێستگەی کارەبای تەرجان، یه‌كێكه له وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانى پێدانى كاره‌با به ناحیه‌ى گوێڕ، به هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكییه‌وه ماوه‌ى دوو رۆژه له كار كه‌وتووه.
مه‌سعود نورى ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى دوو رۆژه خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى وێستگه‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا چاككردنهوهكهى ته‌واو نه‌بووه، وتیشی “به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى ئه‌و وێستگه‌یه 30% دانیشتووانى ناحیه‌ى گوێڕ بێ كاره‌بان”.
ناحیەی گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگاكانی ھەولێر و موسڵ و سه‌ر به قەزای مەخمووره، 51 گوند لە سنووره‌كه‌یه‌تى و ته‌نیا له سەنتەری ناحیه نزیکەی نۆ هه‌زار و 500 کەس دەژین و ژمارەی ته‌واوى دانیشتووانی گوندەکانیشى نزیکەی 35 هه‌زار کەسه .