تاقیگه‌یه‌كی شوێنه‌وارى بۆ كاركردن له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌یمانگایه‌كى فه‌ڕه‌نسی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا كۆمه‌ڵێك كار پێكه‌وه‌ بكه‌ن، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى تاقیگه‌یه‌كی شوێنه‌وارى.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى هه‌رێم، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى شوێنه‌وار به‌ هاوكارى کۆمسیۆنی باڵای نۆژنکردنەوەی قەڵا، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ رۆژهەڵاتناسی، كه‌ به‌ “ئیفپۆ” ناسراوه‌، واژۆ كرد.

ناوه‌ڕۆكى یاداشته‌كه‌ دەرباری کاری کنە و پشکنین،  رووپێو، راهێنانی شوێنەوارناسان و کردنەوەی تاقیگەیەکی شوێنەوارییه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە شێوەی گرێبەست لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هاوکاری کۆمسیۆنی باڵای نۆژنکردنەوەی قەڵای هەولێر، کارەکان لەسەر قەڵای هەولێر ئەنجام دەدرێت.