ماددەی هۆشبەریشی پێبووە
لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی دزیكرن دەستگیر كرا
964+
كوردستان ئەحمەد
بە تۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەکانی نووسینگەی رزگاری بۆ نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیش بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا.
دوو هاوڵاتی لە سلێمانی لەلای پۆلیس سكاڵایان تۆمار كردووە، لە ناوچەی پیشەسازی دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لێكردووە و كەسێكیان دەستگیركردووە.
كاتێك پۆلیس تۆمەتبارەكەی دەستگیر كردووە، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە، بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوە و ئێستا لە بەشی راگرتنە لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی.
پۆلیس دەڵێت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، بۆ ئەوەی تۆمەتبارەكە بە سزای یاسایی خۆی بگات.
پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە هەبوونی هەر دیاردەیەكی نامۆ لە هەر شوێنێكدا چاوکراوەبن، كەسێكی نامۆیان بینی یان هەر جۆرە دزییەك کرا، پۆلیسی لێ ئاگادار بكەنەوە.