دیمەنێک لە نمایشێکی یارییە ئاسمانییەکان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سبه‌ی له “كۆیه” فڕین هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره سبه‌ی له قه‌زای كۆیه دووه‌مین فێستیڤاڵی فڕین به‌ڕێوه‌بچێت و چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی جۆراوجۆر دێنه ئه‌نجامدان.
فێستیڤاڵه‌كه له لایه‌ن یانه‌ی ئاسمانی هه‌یبه‌ت سوڵتان رێكده‌خرێت، به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی ناوه‌ندیی ئاسمانی عێراق و فیدراسیۆنی ئاسمانیی كوردستان ده‌بێت.
تاریق سورچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی یانه‌ی باڵی ئازاد، به تۆڕی 964ی وت، فێستیڤاڵه‌كه به بۆنه‌ی “رۆژی كۆیه” دێته ئه‌نجامدان.
وتیشی، چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی جیاوازی فڕین له په‌ره‌شووت و په‌ره‌گلایده‌ر و ئه‌وانی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چن، ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌رزشوانانی یارییه ئاسمانییه‌كانی كوردستان و عێراق به‌شدارده‌بن.
بڕیاره سبه‌ی جگه له‌م فێستیڤاڵه چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی دیكه‌ی وه‌رزشی به هه‌مان بۆنه‌وه له لایه‌ن زانكۆی كۆیه‌وه رێك‌بخرێن.