گەنجێک لە رووباری خابور خنکا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بۆ گەشت و سەیران چووە زاخۆ، بەڵام لە رووباری خابوور لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

(م. ن. م) ئەو گەنجە تەمەن 17 ساڵانەیە کە دانیشتووی بەغدایە، لەگەڵ خانەوادەکەی سەردانی کەسوکاری کردووە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئەو گەنجە، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت و سەیران دەچێتە گوندی چەمسیرمۆ، لەوێ بۆ مەلەکردن دەچێتە سەر رووباری خابوور بەڵام قاچی دەخزێت و دەکەوێتە ناو رووبارەکە.

ئەوانەی لێی نزیکبوون، هەر زوو هەوڵی رزگارکردنی دەدەن و لەناو رووبارەکە دەریدەهێنن، تا دەیگەیەننە نەخۆشخانە بە قسەی پۆلیسی زاخۆ بێت دووجار رشاوەتەوە و ئاو لە دەمی هاتووە.

پۆلیسی زاخۆ لەسەر رووداوەکە بە 964ـی وت، لەکاتی رزگارکردن تا گەیاندی بە نەخۆشخانە دوو جار رشایەوە و لە نەخوشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کرا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق