سەرمایەدارە تورکمانەکە لەدەستی رفێنهرهكان رزگارکرا
964+
کاروان ساڵحی – كهركوك
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرمایەدارە تورکمانهكه، كه سێ رۆژ لهمهوبهر رفێندرابوو، رزگار كرا.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 11.5.2023 سەرمایەدارێکی تورکمان بەناوی فاتیح سوبحی زەینەڵ خاوەن نوسینگەی ئاڵۆگۆڕی دراو لە گەڕەکی شۆراو لە لایەن کەسانێکی نەناسراو رفێندراو ئۆتۆمبێلەکەشی بەدوری چەند مەترێک لە نزیک ماڵی خۆیان بەجێهێڵدرا.
سهرلهبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه، هێزە ئەمنیهکانی کەرکوک توانیان رفێندراوەکە رزگار بکەن و باندەکە رفێنهرهكهش دەستگیربکەن.
عامر نوری شوانی وتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی راگهیاند، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچون دەربارەی کەیسی رفاندنی بازرگانێک، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانه ئەو باندە دەستگیربکەن و رفێنراوەکەش رزگار بکەن.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و ئەمنی کەرکوک بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک توانیان ناسنامەی ئەندامانی ئەو باندە ئاشکرابکەن کە تاوانی رفاندنەکەیان ئەنجامداوە.
وتیشی “دەستگیرکراوەکان خەڵکی هەردوو گەڕەکی یەکی حزیران و واستی بون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و چەک و ئامێری پەیوەندی لاسلکیدا گیراوە کە لە تاوانەکەدا بەکارهێنراوە” .
پێداچووونهوه: فهرهاد حهسهن