لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك ئه‌ندامی هەیە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئه‌ندامی سه‌ره‌كی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشه، رایگه‌یاند، به ته‌نیا له لیژنه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌ندامی نوێ ده‌كات.
چیایی ته‌یموور عه‌بدال ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، به 964+ـی رایگه‌یاند، ئێستا به ته‌نیا له لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانه و چاوه‌ڕێی ئه‌ندامی نوێی دیكه ده‌كات په‌یوه‌ندی به لیژنه‌كه‌وه بكه‌ن.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت، هەر لیژنەیەک لە 7 ئەندام کەمتر نەبێت و لە 19 ئەندام زیاتر نەبێت
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش له خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق، كه خولی پێنجه‌مه، له ده ئه‌ندام پێكهاتبوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كان، له لیژنه‌ی دیكه‌ش ئه‌ندامی لاوهكیین.
چیایی ته‌یموور وتی: به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، نابێت ئه‌ندامێك له دوو لیژنه ئه‌ندام بێت، به‌ڵام بۆ لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش ریزپهرێك “ئیستسنا” كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له لیژنه‌كه‌یاندا ئه‌ندامی سه‌ره‌كی بوون، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌دڕ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، بۆیه به ته‌نیا هیچ كارێكی بۆ ناكرێت.
چاوه‌ڕێی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كه‌ین كه بڕیاره شوێنی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در بگرنه‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێك ببنه ئه‌ندامی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش” چیایی ته‌یموور وای وت.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق، باسی ئه‌وه‌ی كرد دوو جاری په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی كارا بكه‌نه‌وه و ئه‌ندامی دیكه‌ی بۆ دیاریی بكه‌ن.
له په‌رله‌مانی عێراقدا ٢٥ لیژنه‌ی جیاواز هه‌ن بۆ چاودێری و كاره‌كان.