ماڵی بووک تەواوی زێڕ و پارەی زاوایان برد

 964+

شلێر سەعید – کۆیە

کوڕ و کچێک لە کۆیە هاوسەرگیری دەکەن و دوای مارەکردن ماڵی کچەکە تەواوی زێڕ و پارەکە دەبەن و هەڵدێن، ئەمە بە قسەی بەرپرسانی ناوخۆیی قەزاکە.

ئیبراهیم مەناف، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە کۆیە بە 964ی راگەیاند: دوای ئەوەی کوڕێک کچێکی خواستووە لە ماڵێک، ئەمڕۆ 13.5.2023 ماڵی کچەکە دیار نەماون پێدەچێت زێر و پارەکەیان بردبێت.

خزمێکی نزیکی کوڕەکەش بەناوی (ف، ا) دەڵێت، ئەو بڕە پارە و زێرەی کە ماڵەکە بردوویانە، پێنج مسقاڵ زێرە لەگەڵ بڕی سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار تەنیا لای مەلاش مارەکراون و لە دادگا مارە نەکراون.

وتیشی، ئەو ماڵە پێشتر ئاسایش وتوویەتی دەرۆزەکەر بوون و وتوویانە پێویستناکات جارێ لە دادگا کچەکەیان مارە بکرێت و دوا بەدوای ئەوە ماڵەکەیان بارکردووە  و رۆشتوون لەو گەڕەکە.